English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومەتی ھەرێمی كوردستان وردەكاری بۆ رای پەرلەمان و رای گشتی دەخاتەروو
2020-11-16 [07:08 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە، بڕیارە سبەی تیمێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەی پەرلەمان بكەن و ئەو دۆكیۆمێنتانە دەخەنەڕوو كە لە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق واژۆ كراون.

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان، وەك ئامادەكارییە بۆ كۆبوونەوەكەی سبەی كە شاندی دانووستانكاری حكومەتی ھەرێم بۆ بەغدا ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبن، لە كۆبوونەوەكەدا شاندی دانووستانكاری حكومەت ناوەرۆكی رێككەوتنەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق بە دۆكیۆمێنتانە دەخەنەڕوو، مەبەستیانە راستییەكان بۆ پەرلەمان و رای گشتی روون بكەنەوە، لە بەرامبەر تێپەڕاندنی یاسای قەرزی عێراق كە بێ خواستی كورد لە پەرلەمانی عێراق تێپەڕێندرا.

لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ھاوكاری و ھەماھەنگی زیاتر لەنێوان حكومەت و پەرلەمان ھەیە، بە مەبەستی شەفاف بوون لە كارو ھەنگاوەكان، چەندین جار تیمی حكومەت ھاتوونەتە پەرلەمانی كوردستان و جگە لە كۆبوونەوە گشتییەكان بە جیاش لەگەڵ لیژنەكانی پەرلەمان كۆبوونەتەوە.





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad