English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشێك لەهێزەكانی ئەمەریكا لەسوریا بەرەو عێراق كشانەوە
2020-11-16 [07:58 AM]

​ZNA- هەولێر


ئاژانسی فەرمی حکومەتی سووریا رایگەیاند، بەدەیان  زرێپۆشی ئەمریکی وڵاتەكەیان بەجێهێشتووە و بە ئاراستەی سنووری عێراق رۆیشتوون.

ئاژانسی سانا-ی فەرمی حكومەتی سوریا، بڵاوی كردەوە: 50 تانک و زرێپۆشی هێزەکانی ئەمریکا لە رێگەی دەروازەی وەلید بە ئاراستەی عێراق رۆیشتوون، لەکاتی ئەو جووڵە سەربازییەشدا رێوشوێنێکی ئەمنی تووند گیراوەتەبەر،هەروەها هێزەكانی ئەمریکا لە دێرەزوو و حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان جێگیرکراون، کە دەوڵەمەندن بە بیری نەوت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر گوتوویەتی نایانەوێت ئەو نەوتە بکەوێتە دەست گرووپە چەکدارەکان، حکومەتی سووریا  ئەمریکا بە تاڵانکردنی نەوتی سووریا و فرۆشتنی بەبێ سوودمەندبوونی سوورییەکان لێی تۆمەتباردەکات.

ئەم جووڵەپێکردنەی هێزەکانی ئەمریکا رۆژێک دوای کۆمێنتێکی وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەوەکالەت دێت، کە دەڵێت "کاتی گەڕانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ وڵات هاتووە و دەبێت کۆتایی بە هەموو شەڕەکان بهێنرێت".

 

 

 





ئەم هەواڵە 88جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad