ZNA - ههولێر
زانکۆی جۆنز هۆپکینز ڕایگەیاند لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا یهك ملیۆن حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا تۆمارکراوە، بەمەش کۆی ژمارەی توشبووان لەو وڵاتەدا 11 ملیۆنی تێپەڕاند.
لە 9 ی مانگی یانزەدا ئەمەریکا 10 ملیۆن حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێپەڕاند.
بەپێی زانکۆی جۆنز هۆپکینز ڕۆژی دووشەممە واتە تەنها دوای شەش ڕۆژ کۆی ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتۆتە 11 ملیۆن و 25 ههزار و 46 كهس تووشی كۆرۆنا بوون.
هەروەها لەو ماوەیەدا 246 ههزار و 108 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
تاوەکو ئێستا ئەمەریکا لە سەرانسەری جیهاندا زۆرترین زیانی بەرکەوتووە و لە دەستپێکی مانگی یانزەوە حاڵەتەکانی توشبوون و گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە زیادیکردووە.
لەلای خۆیەوە ویلایەتی شیکاگۆ لە ڕۆژی دووشەممەوە داخستنی ویلایەتەکە ڕادەگەیەنێت.
ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە |