English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومه‌تی عێراق: بکوژانی ھیشام ھاشمی بە قاچاغ براونەتە دەرەوە
2020-11-16 [11:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گوتەبێژی حكومه‌تی عێراق، رایگەیان، ئەو کەسانەی بە کوشتنی شرۆڤەکاری بواری ئەمنیی، ھیشام ھاشمی تۆمەتبارن لەلایەن ھەندێک لایەنەوە بە قاچاغ براونەتەوە دەرەوەی وڵات، وتیشی، کازمی بەڵێنی راوەدوونانی ئەو تاوانبارانەی داوە بۆ ئەوەی دەستگیر بکرێن و سزای توند بدرێن.

ئەحمەد مه‌للا تەڵاڵ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی نیمچە فەرمی عێراقییە گوتی، "ھێزە ئەمنییەکان لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا لە یەکێک لە ناوچەکانی بەغدا، دەستیان بەسەر دوو ماتۆرسکیلدا گرتووە کە لە تیرۆرکردنی ھیشام ھاشمی بەکارھێنراون".

گوتیشی، "دوو بکوژەکەی ھیشام ھاشمی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە ناسراون".

گوتەبێژی حكومه‌تی عێراق، ئەحمەد مه‌للا تەڵاڵ راشیگەیاند، دوو بکوژەکە لەلایەن ھەندێک لایەنەوە بە قاچاغ براونەتە دەرەوە و گوتشی، "سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەڵێنی راوەدوونانی ئەو تاوانبارانەی داوە کە ھەڵاتوون بۆ دەرەوە بۆ ئەوەی دەستگیر بکرێن و سزای توند بدرێن".

لە شەشی تەمووزی رابردوودا، شرۆڤەکاری بواری ئەمنیی، ھیشام ھاشمی لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی زەیونە ناوەڕاستی شاری بەغدا لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوە، تیرۆرکرا و رووداوەکەیش لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و نێودەوڵەتی بەتوندی ئیدانەکرا.

 

 





ئەم هەواڵە 94جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad