English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی به‌ركه‌وتنی به‌ كه‌سێكی توشبووی كۆرۆنا، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا خۆی کەرەنتینە کرد
2020-11-16 [11:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن بەهۆی بەریەککەوتنی لەگەڵ کەسێکدا کە پشکنینی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بۆ كراوه‌ و پۆزەتیڤ دەرچووە، خۆی کەرەنتینە کرد و نوسینگه‌كه‌ی وتی، بارودۆخی ته‌ندروستی سه‌رۆكی وه‌زیران باشه‌ و له‌ كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

لە راگەیەنراوێکدا کە لەلایەن نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە رەوشی تەندروستیی جۆنسۆن باشە و هیچ نیشانەیەکی تووشبوونەوەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی تیادا نییە.

لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بۆریس جۆنسۆن خۆی کەرەنتینە کردووە و لە نووسینگەی سەرۆکایەتی وەزیرانەوە لەسەر کارەکانی بەردەوام دەبێت.

بەپێی یاساکانی بەریتانیا، ئەوانەی پێشتر چارەسەری پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیان وەرگرتووە لە کەرەنتینە نابەخشرێن. لە کاتێکدا سیستمی پشکنین و چاودێریی ئاگاداریان دەکاتەوە ئەگەر پشکنینەکانیشیان نێگەتیڤ دەرچێت، لانیکەم بۆ ماوەی دوو هەفتە کەرەنتینە دەکرێن.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن لە ٢٧ی ئاداری رابردوودا، پشکنینەکانی بۆ پەتاکە پۆزەتیڤ دەرچوو و لە پێنجی نیسانی رابردوودا، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و ئۆکسجینی لێبەسترا، بەڵام بەهۆی خراپبوونی باری تەندروستییەوە خرایە ژێر چاودێری چڕەوە.

بۆریس جۆنسۆن لە ١٢ی نیسانی رابردوودا، نەخۆشخانەی جێهێشت و دوای نزیکەی دوو هەفتە گەڕایەوە بۆسەر کارەکەی.

 





ئەم هەواڵە 88جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad