English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دووەمین رۆژی فیستیڤاڵی ھەنار لە ھەولێر بەڕێوەچوو
2020-11-16 [12:47 PM]

ZNA- ھەولێر


ئەمرۆ دوەمین رۆژی ڤیستیڤالی ھەرنار لە ھەولێر بەرێوەچوو کە تیایدا نزیکەی ١٠٠ جوتیار و ئافرەت بەرھەمەکانی خۆیان تێدا نمایش کرد و ھەلی بە بازارکردنی بەرھەمەکانیان دا .


ھەر لەو ڤیستیڤالەدا ئازاد ھەلبجەی جوتیارە نمونەکەی شاری ھەلبجە بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئامانجامان لەکردنەوەی ئەم جۆرە ڤیستڤالانە زیاتر ناساندنی بەرھەمە خۆمالیەکان تاوەکوو کەرتی کشتوکال ھەرێم ببوژێنینەوە ببێتە سەرچاوەکی داھات بۆ کوردستان .


ئازاد محەمەد گوتیشی لە چوار ولاتە نزیکەی ٢٥ بەرھەمە ھەرەباشەکانم ھێناوە لەو ڤیستیڤالەدا نمایشمان کردووە تاوەکوو ئەو بەرھەمانە لە ھەموو دێھاتەکانی ھەرێمی کوردستان پەرە پێبدرێ و بلاو ببێتەوە سودێکی بۆ جوتیارانی ھەرێمی کوردستان ھەبێت .


جوتیارە نمونەیەکەی ھەلەبجە گوتیشی ئەم سال بۆ دووەم سالبوو لە ھەولێر ڤیستیڤالی ھەنار بەرێوە بچی بۆ سالی ئایندەش ھەول دەدەین ئەنجامی بدەین و ھیواداریشن حکومەت ھاوکارمانبێت تاوەکوو بتوانین لە ھەموو شارەکانی ھەرێمی کوردستان ڤیستیڤالی لەم شێوەیە بەرێوە ببەین تاوەکوو بتوانین بەرھەمی ناوەخۆ ببوژێنینەوە  بیکەینە سەرچاوەکی سەرەکی داھات .





ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad