ZNA ــ هەولێر
خەیار یەکێکە لە باشترین سەوزەکان، رۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی هەوکردن لە جەستە و پارێزەری پێستە، هەروەها شێدارکرەوەیە و سودەکانی بۆ تەواوی جەستەیە، خواردنی لە شەواندا ئەم سودە گرنگانەی هەیە. یەکەم: سیستمی هەرس بەهێز و چالاک دەکات، چونکە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، شەکرە و ئاستی کۆلیسترۆڵ کەمدەکاتەوە. دوەم: یارمەتی کەمکردنەوەی کێش دەدات، چونکە رێژەیەکی کەم لە کالۆری تێدایە و بۆ ماوەیەکی زۆر بە تێری دەتهێڵێتەوە. سێیەم: جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە، چونکە 95 لەسەدی ئاوە، جەستە لە ژەهر خاوێندەکاتەوە. چوارەم: بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت، لیکی زیاتر لە دەمدا بەرهەمدێت، ئەمەش وادەکات بۆنی ناخۆشی کەم کەمبێتەوە. پێنجەم: بەهۆی ئەوەی دژە ئۆکسانە، مەترسی توشبونت بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمدەبێتەوە، ئەندامەکانی جەستە دەپارێزێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad