English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فارس عیسا: ٣٢٠ ملیارەکەی ھەرێمی کوردستان دوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەنێردرێت
2020-11-16 [03:15 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی نوێنەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، ھەروەھا مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانە ڕەوانەی ھەولێر بکرێت، دوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: لە ئایندەیەکی نزیکدا شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، ھەروەھا گفتوگۆ و لێکنزیکبوونەوە لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق بەردەوامە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان.

ھەروەھا فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، بڕیارە ٣٢٠ ملیار دینار کە بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستان کە رێککەوتنی لەسەر کراوە کە  مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانە ڕەوانەی ھەولێر بکرێت، دوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، ئەو بڕە پارەیەی دەنێردرێت و بۆ ئەم مەبەستە و ناردنی پارەکەش لە گفتوگۆداین.

ئەمە دوایی ئەوەدێت کە پەرلەمانتارە عەرەبە سوننە و شیعەکانی ئەنجەمەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ ڕەچاوکردنی خواستی کورد لە یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی عێراق، ھەوڵێکی جددییان بۆ بڕینی ئەو ٣٢٠ ملیارە دا کە مانگانە وەک مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەنێردرێت.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad