English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەیادە نەجار: حکوومەتی عێراق لە ڕێی وتەبێژەکەیەوە دووبارە ئامادەیی خۆی بۆ ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکە دەربڕی
2020-11-16 [03:17 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی ئەنجەمەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی عێراق لە ڕێی وتەبێژەکەیەوە دووبارە ئامادەیی خۆی بۆ ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکە دەربڕی، ھەروەھا ئەو کارەی لە ئەنجەمەنی نوێنەرانی عێراقدا کراوە بۆ دەسەڵاتی یاسادانانی عێراق جێگەی شەرمەزارییە.


دکتۆرە مەیادە نەجاڕ، ئەندامی ئەنجەمەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: حکوومەتی عێراق لە ڕێی وتەبێژەکەیەوە دووبارە ئامادەیی خۆی بۆ ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارەکە دەربڕی ھەرچەندە رێژەیەکی رەمزی و کەمە بە بەراورد بە پشکی راستەقینەی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق، ھەڵوێستی حکوومەتی عێراق لە ڕێگەی وتەبێژەکەیانەوە دەرخەری ئەوە بووە کە ھەرێمی کوردستان پابەند بووە بە رێککەوتنەکانەوە و دوای تێپەڕاندنی یاسای کورتھێنانی داراییش لە پەرلەمانی عێراق، ھەرێمی کوردستان ئەو شتانەی کە پێویست بوون خستییە ڕوو، بەڵام ڕێککەوتن لەسەر ئەو بڕە کراوە، ئەو کارەی لە ئەنجەمەنی نوێنەرانی عێراقدا کراوە بۆ دەسەڵاتی یاسادانانی عێراق جێگەی شەرمەزارییە، لە ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشەوە وڵاتەکە دەخاتە دۆخێکی نائاسایی کە جیاکاری لە نێوان خەڵکی خۆیدا کردووە.


ئەندامی ئەنجەمەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: ھەندێک لە ‌پەرلەمانتارە کوردەکانی خۆمان لە ‌بەغدا، ھێشتا لایەنی باش و خراپی یاساکە دەرنەکەوتبوو و نەزانرابوو چی ڕوویداوە، کەوتنە وێزەی کوردستان و دەیان گوت خەتای ئێمەیە و پابەندی ڕێککەوتنەکان نەبووین، تەنانەت لە کاتی ھاتنە دەرەوەمان لە ‌ھۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجەمەنی نوێنەرانی عێراق، ئەو پەرلەمانتارانە خەریک بوو پەشیمان دەبوونەوە کە بچنەوە ھۆڵی کۆبوونەوەکە، وایان دەزانی خەتای ئێمەیە، ئێستاش کە بەغدا ئامادەیە بەشە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بنێرێت و وتەبێژی حکوومەت بەم جۆرە قسە دەکات، دەرخەری ئەوەیە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتنەکانی بووە و ئەو پەرلەمانتارانە بەدرۆ خراونەتەوە.


ھەروەھا دکتۆرە مەیادە نەجاڕ، ئەندامی ئەنجەمەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەو پەرلەمانتارانە دەپرسین، ئەرێ ئەگەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتنەکانی نەبووبێت، چۆن وتەبێژی حکوومەتی عێراق دەڵێت ئێمە پابەندین بە ڕێککەوتنەکانمان و پابەندین لەسەر ناردنی پارە؟ بە ‌راستی شەرمە نوێنەری گەلێک، پشت لە گەلەکەی خۆی بکات و سەنگەری لێبگرێت.

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad