ZNA – هەولێر
ئەکتەری سینەمایی جیهانی جیرارد باتلەر بەشداری لە فیلمێکی نوێی سینەمایی بەناوی "The Plane " دەکات.
ئەو ئەکتەرە سینەماییە رۆڵی سەرەکی لەم بەرهەمە سینەماییە ئەکشنەدا دەگێڕێت و لە ئایدنەیەکی نزیکدا کاری وێنەگرتنی دەستپێدەکات.
بەرهەمهێنەرانی رایانگەیاندووە فیلمەکە لە 28 حوزەیرانی 2021 نمایشدەکرێت و بەرهەمی کۆمپانیای Solstice
Studios ـە و لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا وێنەدەگیرێت.
بودجەی بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە سینەماییە 50 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و ناوی تەواوی ستافی فیلمەکە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکرێتەوە.
ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە |