English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بایدن: هەموو كارێك دەكەین بۆ ئەوەی بەسەر كۆڕۆنادا زاڵبین
2020-11-17 [07:41 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆکی نوێی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن  رایدەگەیێنێت، بەهۆی رەتکردنەوەی ترەمپ بۆ رادەستکردنی دەسەڵات، مەترسی هەیە کۆمەڵێكی زیاتر خەڵکی بەهۆی کۆرۆنا بمرن

 

 
جۆ بایدن رەخنە لە دۆناڵد ترەمپ دەگرێت کە رەتیدەکاتەوە هەماهەنگی بکات بۆ پرۆسەی رادەستکردنی دەسەڵات، دەڵێت ئەگەر هاوئاهەنگی نەکات بۆ ئەوەی پلانی درێژخایەن دابنێن، مەترسیی هەیە خەڵکی زیاتر بە کۆرۆنا بمرن
 
بایدن دەڵێت: "ڤاکسین پێویستە، بەڵام هیچ سوودی نابێت تاوەکو خەڵک نەکوترێت"، هەروەها دەڵێت هەموو کارێك  لەگەڵ دیموکراتەکان دەکات بۆ ئەوەی بەسەر کۆرۆنا زاڵبن و ئابووری وڵات ببوژێننەوە، روونیشی دەکاتەوە، پێویستە ڤاکسین دابەشبکرێ، بەڵام پرۆسەی دابەشکردنەکە بەسەر ملیۆنان کەسی وڵاتەکەیان ئاڵنگارییەکی ئێجگار گەورەیە و کار و پلانی گەورەی دەوێت
 
 




ئەم هەواڵە 73جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad