English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەرزی زستان ئەم گۆڕانکارییانە لە جەستەدا دروستدەکات
2020-11-17 [09:24 AM]

ZNA ــ هەولێر


وەرزی زستان وەرزێکی خۆشە بۆ زۆرێک لە خەڵکی، بەڵام چەندین کاریگەری لەسەر جەستە و تەندروستی هەیە، چەندین کەس توشی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا دەبن، هەر ئەمەش نییە، بەپێی راپۆرتێکی دەیلی مەیڵ زستان ئەم گۆڕانکارییانە لە جەستەدا دروستدەکات.

یەکەم: وشکبونەوەی جەستە
لە وەرزی زستان رێژەیەکی کەمتر لە ئاو دەخورێتەوە بە بەراورد بە وەرزی هاوین، ئەمەش کاریگەری لەسەر جەستە هەیە و دەبێتە هۆی وشکبونەوە.

دوەم: کەمی وزە و "میزاجی" بون
بەهۆی ئەوەی لە وەرزی زستان رۆژەکان کورت دەبن و کەمتر تیشکی خۆر بەر جەستە دەکەوێت، مێشک کەمتر میلاتۆنین بەرهەمدێنێت، جەستە ناچالاک دەبێت.

سێیەم: گرژبونی ماسولکە
گرژبونی ماسولکەکان مەترسی برینداربون زیاتر دەکەن، گرنگە لە وەرزی زستان بە گەرمی بمێنیتەوە.

چوارەم: وشکی پێست
وشکی، قلیشاوی و زبربونی پێست کێشەی وەرزی زستانن، هۆکاری ئەمەش رێژەی شێیە لە هەوادا.

پێنجەم: سیستمی بەرگری جەستە دادەبەزێت
سیستمی بەرگری جەستە لە وەرزی زستان جیاوازە لە وەرزی هاوین، گرنگە بایەخ بە خواردنی ڤیتامین و کانزاکان بدەیت بەتایبەتی لە ئێستادا کە مەترسی کۆرۆناش لە ئارادا هەیە.





ئەم هەواڵە 103جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad