English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆمەتبارانی رووداوی هێرشکردنە سەر دەرمانخانەکەی هەولێر دەستگیرکران
2020-11-17 [11:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

مانگی رابردوو گرتەیەکی ڤیدیۆیی تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە کوردستان سه‌رقاڵ كردبوو، تێیدا چەند کەسێک بە چەکەوە هێرشدەکەنە سەر دەرمانخانەیەکی هەولێر دەردەکەون. دوو تۆمەتباری رووداوەکە شەوی رابردوو بەچەکەوە دەستگیرکراون، لەکاتێکدا ویستوویانە رووبەڕووی پۆلیس ببنەوە.

رووداوەکە بە دیاریکراوی 16-11-2020 لە جووتسایدی لاوانی شاری هەولێر روویدا. ڤیدیۆی هێرشکردنە سەر کارمەندانی دەرمانخانەکە بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، خەڵک داوایان کرد بە زووترین کات ئەو تۆمەتبارانە سزابدرێن.

هەر شەوی رووداوەکە یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیرکرابوو، بەڵام دوو تۆمەتبارەکەی دیکە مابوون، هەردووکیان شەوی رابردوو (دووشەممە، 16-11-2020) لەلایەن هێزەکانی پۆلیس لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت دەستگیرکران.

لەمبارەیەوە هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر راگەیاند "بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەدواداچوونی وردی کرد بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە. ئێمە، پێشتر لە هەمان رۆژی رووداوەکە کەسێکمان دەستگیرکرد بوو. دواتر بەدواداچوونمان کرد و ئەو دوو کەسەی دیکەی هەڵاتبوون".

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر وتیشی، "بەدواداچوونی چڕ کرا و توانرا لە ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر لەگەڵ پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان و چەند بنکەیەکی پۆلیس، شەوی رابردوو دوو تۆمەتبارەکەی دیکە دەستگیر بکەن".

هەردوو تۆمەتبار بە چەکەوە دەستگیرکراون، بەگوتەی هۆگر عەزیز "تەمەنیان لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵە، هەردووکیان چەکی کلاشینکۆڤ و دەمانچەیان پێبووە و بەنیازی رووبەڕووبوونەوە بوون لەگەڵ پۆلیس، بەڵام پۆلیس توانی چەکیان بکات و قۆڵبەستیان بکات".

 

K24





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad