English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فاوچی: ئەنجامی ڤاکسینەکەی مۆدێرنا زۆر سەرسوڕهێنەرە له‌سه‌دا 95 كاریگه‌ره‌
2020-11-17 [11:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پسپۆڕی باڵای نەخۆشیە گوازراوەکانی ئەمەریکا ئانتۆنی فاوچی لە لێدوانێکدا بۆ دەزگای هەواڵی فرانس پرێس پێشوازی لە ڕاگەیاندنەکەی کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمەریکا کرد سەبارەت بەوەی ئەو ڤاکسینەی بەرهەمی هێناوە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە هێشتا لە تاقیکردنەوەدایە لە سەدا نزیکەی 95 کاریگەرە.

ئەندامی کۆمەڵەی کاری سەرۆکایەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەسایەتیەکی دیار لە ئەمەریکا ئانتۆنی فاوچی رایگه‌یاند، بیرۆکەی ئەوەی ڤاکسینێکمان هەبێت لە سەدا 95 دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەر بێت شتێکی زۆر سەرسوڕهێنەرە.

وتیشی، ئەم ئەنجامە بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە، پێم وانیە کەس باوەڕی کردبێت بەم شێوەیە باش بێت.

فاوچی باسی له‌وه‌ كرد، زۆرێک گومانیان هەبوو لەسەر ئەم تەکنەلۆجیایە کە هێشتا تاقی نەکرابۆوە بەڵام کاریگەریی خۆی سەلماند، تەنانەت هەندێک ڕەخنەشیان لێدەگرت.

ڤاکسینی مۆدێرنا لەسەر تەکنەلۆجیای نوێ بەرهەم هێندراوە و کارەکەی ئەوەیە ڕێنمایی بۆماوەیی دەنێرێت بۆ خانەکانی مرۆڤ تاوەکو ناچارییان بکات پڕۆتینێک بڕێژنە ناو لەشەوە کە هاوشێوەی پڕۆتینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت و بەو هۆیەشەوە وادەکات سیستمی بەرگری لەش دژی ئەو پڕۆتینە کاربکات.

هەفتەی ڕابردووش هەردوو کۆمپانیای فایزەری ئەمەریکی و بایۆنتیکی ئەڵمانی پێکەوە ڤاکسینەکەیان دژی کۆرۆنا ڕاگەیاند کە هەمان تەکنەلۆجیای تیادا بەکارهاتووە و لەسەدا 90 کاریگەری هەبووە دژی ڤایرۆسەکە.

بەپێی بڕوای فاوچی، ئەم دوو ئەنجامە پارێزراوی ئەم تەکنەلۆجیایە دەسەلمێنێت چونکە " داتاکان خۆیان قسە دەکەن."

وتیشی، " پێم وایە کاتێک دوو ڤاکسینی لەم شێوەیەت هەبێت کە زیاتر لە سەدا 90 کاریگەرییان هەبووە، چیتر تەکنەلۆجیاکە ناچار نییە بەڵگەی لەسەر کاریگەرییەکەی بخاتەڕوو."

 





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad