English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌ینه‌وا... سێ چه‌كداری داعش ده‌ستگیر كران
2020-11-17 [11:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای نەینەوا سێ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون، باس له‌وه‌ش كراوه‌، لە میانی لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا، دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەداناوە کە سەربە داعشن.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی نەینەوا، سێ تیرۆریستیان دەستگیرکردووە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش، داواکراوبوون.

بەپێی راگەیەنراوەکە ئەو سێ تیرۆریستەی کە دەستگیرکراون لە بەناو کەتیبەی خۆکوژانی سەربە داعش چەکداربوون و باس لەوەشکراوە کە لە میانی لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا، دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەداناوە کە سەربە داعشن.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، ئەوە خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان، بەئامانجی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا، دەستبەسەرکراون.

 





ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad