ZNA - ههولێر بهڕێوهبهری گشتيى رێكخراوى تەندروستيى جيهانیی، ئاشكرایكرد هەرچەندە لەم رۆژانەدا هەواڵى "هاندەر"مان پێگەيشتووە لەبارەى ڤاكسينى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ، بەڵام لەم بابەتەدا پێویسته "بە ورياييەوە گەشبين" بین، وتیشی، بۆ بەرەنگاربوونەوەى كۆرۆنا لە ساڵى ٢٠٢١دا پێويستيان بە ٢٣ مليار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلارە.
لە ناوەندى رێكخراوى تەندروستیى جيهانیی، لەجنێڤەوە لە رێگەى ڤيديۆ كۆنفرانسەوە تێدرۆس گيبريسیوس ئادهانۆم كۆبوونەوەيەكى لەگەڵ پسپۆرانى پەتازانی رێكخراوەكە ئەنجامدا.
ئادهانۆم رایگهیاند: "لە ئێستادا زۆر نيگەرانين لە زيادبوونى حاڵەتەكانى تووشبوون لە چەند وڵاتێكدا، بە تايبەتى لە ئەورووپا و ئەمريكا كە كارمەندانى تەندروستى و سیستەمى تەندروستى له داڕمان نزیكدهبێتهوه".
ئاماژەى بەوەشكرد، بۆ بەرەنگاربوونەوەى كۆرۆنا لە ساڵى ٢٠٢١دا پێويستيان بە ٢٣ مليار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلارە.
سەبارەت بە كارەكانى ڤاكسينى كۆرۆناش، بهڕێوهبهری گشتيى رێكخراوى تەندروستيى جيهانیی، دكتۆر تێدرۆس گيبريسیوس ئادهانۆم، جەختى لەوە كردەوە هەواڵى "هاندەر"مان پێگەيشتووە و ئەوەشى راگەياند كە لەگەڵ ئەمەشدا ئەوان بە "ورياييەوە گەشبينن" لەو ڤاكسينانەى كە لە مانگەكانى داهاتوودا دەخرێتە بازارەوە.
دكتۆر تێدرۆس گيبريسیوس ئادهانۆم گوتيشى، "ئێستا كاتى خاوبوونەوە نييە".
aa
ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە |