English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ یەکەمجار لە کوردستان؛ بەشی فڕۆکەوانی لە کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەڵاحەدین کرایەوە
2020-11-17 [11:38 AM]

ZNA- ھەولێر


بۆ یەکەمینجار لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان، ئەمڕۆ بەشی فڕۆکەوانی لە کۆلیژی ئەندازیاریی زانکۆی سەڵاحەدین کرایەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کردنەوەی ئەو بەشەی راگەیاند، کە ئەمڕۆ (سێشەممە، ١٧-١١-٢٠٢٠) لە مەراسیمێکدا، بە ئامادەبوونی د. محەمەد حوسێن، نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و، پ. د. جەوھەر فەتاح، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە کراوەتەوە.

جەوھەر فەتاح، لە مەراسیمی کردنەوەی بەشەکەدا وتاری سەرۆکایەتیی زانکۆی سەلاحەدینی خوێندەوە و، رایگەیاند "کۆمپانیای ھواوی، کە یەکێکە لە گەورە کۆمپانیاکانی جیھان، بیرۆکەی کردنەوەی ئەم سەنتەرەی داوە و، لە ‌پارساڵەوە چەندین پێشبڕکێی ئەنجامداوە".

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لە وتارەکەیدا ھەروەھا سوپاسی ئەو کۆمپانیایەی کرد، کە ئامێرەکانی نیتۆڕک و کەیبڵی دابینکردووە و، راشیگەیاند "بۆ ئەمساڵی خوێندن، لە بەشی فڕۆکەوانی ژمارەیەک قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێن".





ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad