English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌دان له‌ ده‌ستگیراوانی كه‌مپی هۆل ئازاد كران
2020-11-17 [11:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئەوەی لێبوردنی گشتییان بۆ دەركرا، هێزە كوردییەكانی سووریا 515 ئەندامی داعشیان لە كەمپی هۆل ئازاد كرد.

رێڤەبەری خۆسەر له‌ باکور و رۆژهه‌‌ڵاتی سوریا ئاشكرای كرد، 120 خێزانی ئەندامانی رێكخراوی داعشیان لە كەمپی هۆل ئازاد كردوه‌، كه‌ پێكهاتوون له‌ 515 كه‌س، ئەوەش له‌ ئه‌نجامی گرتنه‌به‌ری میكانیزمێكی نوێ بووه‌ كه‌ رێگه‌ی به‌ ده‌ستگیراوه‌كانی كه‌مپه‌كه‌ ده‌دات به‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌ له‌ كه‌مپه‌كه‌ ده‌رچن.

باسی له‌وه‌ش كردوه‌، ئازادكردن و جێهێشتنی كەمپەكان لەلایەن ئەو خێزانانەوە، ئارەزوومەندانەیە، ئەوەش بە پێچەوانەوەی ئازادكردنەكانی پێشوەوەیە، كە رێككەوتن لەگەڵ خێڵەكانی ئەو خێزانانەدا دەكرا.

كەمپی هۆل لە مەودای 40 کیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی حەسەکەیە و 64 هه‌زار كه‌سی له‌ ئه‌ندامانی خێزانی چه‌كدارانی داعشی لەخۆگرتوە، 30 و 606 كه‌سیان به‌ره‌گه‌ز عێراقین و 10 هەزار كه‌سیان بیانین 24 هه‌زار كه‌سیش به‌ره‌گه‌ز سوورین.

 

M-syrian-d





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad