English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێرێز بۆ رامۆس : ئەگەر بۆندێکی باشت بۆ ھات دەتوانی بڕۆی 
2020-11-17 [01:38 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید دەرگای رۆیشتنی بە رووی رامۆس واڵا کرد . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، پێرێز و رامۆس پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی نوێکردنەوەی بۆندی رامۆس لەگەڵ یانەی شاھانە . 

لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکە پێرێز گووتوویەتی ، نیازمان وایە بۆندەکەت بۆ دوو ساڵی دیکە نوێ بکەینەوە ، بەڵام بەھیچ شێوەیەک مووچەکەت زیاد ناکرێت . 

ھەروەھا پێرێز بە رامۆسی گووتووە ، ئەگەر بۆندێکی باشت بۆ ھات من تێدەگەم ئەگەر دەتەوێت یانەکەمان جێ بھێلی. 

لەلایەکی دیکە راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یانەی پاریس سانجێرمان بۆندێکی بۆ ماوەی ٣ ساڵ پێشکەش بە رامۆس کردووە و ئامادەشە ساڵانە ٢٠ ملیۆن یۆرۆی پێبدات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad