English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قاسم ئەعرەجی : ھەنگاوی باش بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال لە نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ نراون 
2020-11-17 [01:43 AM]

ZNA- ھەولێر


قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، ھەنگاوی باش بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال لە نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ نراون و جەختیشی لەسەر پێویستیی دەرچوونی ھێزە بیانییەکان لە شنگال کردەوە.

ئەم گوتانەی ئەعرەجی لە میانەی کۆنگرەیەکی ھاوبەش لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاتوون، کە ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی شاندێک بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ھەنگاوەکانی ئساییکردنەوەی دۆخی شنگال گەیشتنە ھەولێر و دووپاتی کردەوە: ئیرادەیەکی زۆر راستگۆ ھەیە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال.

قاسم ئەعرەجی گوتیشی: کەیسی شنگال زۆر ھەستیارە و پێویستە ھەموو ئەو ھێزە بیانیانەی لە شنگالن، ئەو سنوورە جێ بھێڵن.

ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، راویژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی بە ھاوەڵی جێنین ھانس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گەیشتنە ھەولێر، بەمەبەستی دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال.
 





ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad