ZNA – هەولێر
هەردوو گۆرانیبێژی جیهانی جاستین بیبەر و شۆن مێندس بەرهەمێکی دوێت
بڵاودەکەنەوە.
تیزەری فەرمی گۆرانییەکە بڵاوکراوەتەوە کە بەناوی "Monster" تێیدا بیبەر
تەمەن 26 ساڵ و مێندس تەمەن 22 ساڵ پێکەوە گۆرانی دەڵێن.
بیبەر رایگەیاند، بڕیارە ئەم بەرهەمە نوێیەی رۆژی هەینی داهاتوو بۆ هۆگرانی
بڵاوبکاتەوە.
گۆرانیی "Monster" یەکێک لە تراکەکانی نوێترین ئەلبوومی مێندە کە بەناوی "
Wonder "یە و لە 14 گۆرانی پێکهاتووە و بڕیارە لە مانگی داهاتوودا
بڵاوبکرێتەوە.
ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە |