ZNA – هەولێر
هەفتانە داهاتی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور بڵاودەکرێتەوە و بۆ
میدیاکان ئاشکرا دەکرێت.
لەم هەفتەیەدا فیلمێکی نوێی سینەمایی بەناوی "Freaky" لە ریزبەندی یەکەمی
لیستەکەدا هاتووە و داهاتی لە ماوەی سێ رۆژدا سێ ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری
ئەمریکییە.
ئەم فیلمە لە جۆری بەرهەمە کۆمێدی و ترسناکەکانە و ماوەکەی یەک کاتژمێر 42
خولەکە.
لەم بەرهەمەدا هەریەک لە ڤینس ڤۆکان و کاسرین نیوتن رۆڵی سەرەکی تێدا
دەگێڕن و لە دەرهێنانی کریستۆڤەر لاندۆنە.
ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە |