English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كونسوڵخانەی ئەمەریكا و بەریتانیا پەیامێكی هاوخەمیان بڵاوكردەوە بۆ كۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر
2020-11-18 [08:28 AM]

ZNA- هەولێر


کونسوڵخانەی ئەمەریکا و كونسوڵخانەی بەریتانیا هاوخەمی خۆیان دەردەبڕن بۆ گیان لەدەستدانی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە تویتێکدا دەڵێ "هەموومان لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر، سەرەخۆشی دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، هاوخەمی خێزانەکەی، هاوڕێکانی و خەڵکی کوردستانی عێراقین بەو بۆنەوەیەوە''.

هەروەها کونسوڵخانەی بەریتانیا لە دوو تویتدا بە زمانی کوردی و ئینگلیزی نووسیویەتی "زۆر بەداخەوەین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی د. فەرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر. سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمان بۆ خانەوادەکەی و ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەردەبڕین".

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دوای 30 ڕۆژ لەتووشبوونی بەڤایرۆسی كۆڕۆنا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ، 18-11-2020،  لەدەرەوەی وولات كۆچی دوایی كرد.





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad