English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند نیشانە دەریدەخات گورچیلەکانت نەخۆشە
2020-11-18 [08:45 AM]

ZNA ــ هەولێر


گورچیلە ئەندامێکی گرنگی بەشی ناوەوەی لەشە و پێویستە بایەخی پێبدرێت و لەگەڵ بونی هەر کێشەیەک یان ئازارێک کە پەیوەندی بە گورچیلەتەوە هەیە، بەپەلە سەردانی پزیشک بکەیت، تا دڵنیا بیتەوە لە سەلامەتی.

گورچیلە لەبەشی هەردو لای چەپ و ڕاستی سکە، بونی هەر کێشەیەک لە گورچیلەدا دەبێتە هۆی تێکچونی و ناڕێکی  کار و چالاکیەکانی و توشی ئازارت دەکات، هەندێک کات ئازار لەو بەشە دروست نابێت بەڵکو لەبەشێکی دیکەدا دروست دەبێت، هەست ناکەیت کە پەیوەندی بە گورچیلەتەوە هەیە.

نیشانەکان:
- بەردەوام میزکردن بە ئازارەوە.
- تۆخی رەنگی میز یان بۆنی ناخۆش و بینینی خوێن.
- ئازاری پشت لە لایەکان یان سەرو ڕان.
- لەرز.
- پلەی گەرم بەرز.
- دڵتێکەڵهاتن.
- رشانەوە.

ئەگەر ئەم نیشانانەت تێدابو پێوستە پشکنین بکەیت، ئەگەر چارەسەری نەکەیت توشی حاڵەتێک دەبیت کە پێی دەوترێت "گەنین، Sepsis" بۆئەوەی ئەم حاڵەتە بەدوربیت، سەردانی پزیشک بکە ئەگەر هەوکردنی میزڵدان یان گورچیلەت هەبو پێش ئەوەی ببێت بە نەخۆشییەکی جددی.


چی بکەیت بۆئەوەی مەترسی نەخۆشی گورچیلە کەمبکەیتەوە:
- لەکاتی گەرماو دوربکەوەرەوە لەبەکارهێنانی ئەو بەرهەمانەی بۆن و زەیتی تێدایە بۆ کۆئەندامی زاوزێ.
- کەمتر لە بانیۆ بمێنەرەوە.
- لەپێش و دوای ئەنجامدانی سێکس پیسایی بکە.
- دوای گەرماو بە باشی شوێنە هەستیارەکان وشک بکەرەوە.
-رێژەیەکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە.





ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad