|
ZNA ــ هەولێر زاناکان لەڕێگای لێکۆڵینەوەیەکەوە گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە پەیوەندییەکی بەهێز هەیە لەنێوان مادەی مەگنیسیۆمو فشەڵی ئێسکەکان، کە ئەمەش کاریگەریی دەکاتەسەر تەندروستیی ئێسکو جومگەکان، جگەلەوەی بەرپرسە لەچەوریو خۆراکپێدانی جەستە.
لێکۆڵینەوەکە دەڵێت:"ژمارەیەکی زۆر خواردنو بەرهەمی خۆراکیی هەیە دەتوانێت قەرەبوی کەمی مادەی مەگنیسیۆم لەجەستەدا بکاتەوە کە لەدیارترینیان سەوزەی گەڵادارە کە سەرچاوەی سەرەکیی مادەی مەگنیسیۆمە، ئەو جۆرە سەوزانە دەوڵەمەندن بەو ڤیتامینو کانزا سەرەکیانەی کە جەستە پێویستی پێیەتی، هەروەک پارێزگاری لەتەندروستیی دڵ دەکات، لەوانەش سپێناخو سڵق".
کاکاویش سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی مەگنیسیۆمە، بەتایبەتی کاکاوی خاو لەهەموو سەرچاوەکانی تر زیاتر کالیسۆمی تێدایە، هەروەک چۆن پاقلەمەنییەکان بەسەرچاوەیەکی گرنگی مەگنیسیۆم دادەنرێن، لەوانە فاسۆلیاو سۆیاو نیسکو بازێللا.
هەرچی مۆزە ناسراوە بەوەی دەوڵەمەندە بەکانزای مەگنیسیۆمو پۆتاسیۆم کە هەردوکیان یارمەتی کەمکردنەوەی پەستانی خوێنو چارەسەرکردنی گرژبونی ماسلوکە (تشنجات) دەدەن، جگە لەوەی ڤیتامینەکانی تری وەک ڤیتامین Bو ریشاڵەکانی تێدایە، لەهەر مۆزێکدا ٣٧ گرام مەگنیسیۆمی تێدایە کە دەکاتە لەسەدا ٩ی پێداویستی ڕۆژانەی جەستە.
ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە |