English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
2020-11-18 [01:25 AM]

ZNA- ھەولێر 



بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی ناوادەی کەسایەتی ماندوونەناس و پارێزگاری ھەولێر، ھەڤاڵ دکتۆد (فرسەت سۆفی)مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و ھەڤاڵ و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو و، پارتیمان و سەرجەم خەڵکی بە ئەمەکی شاری ھەولێر دەکەین و ھاوبەشی خەمی ھەموولایەکین.

 ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو دکتۆر (فرسەت سۆفی) لە ساڵی(١٩٧٨)لە چۆمان لەدایک بووە و، ھاوکات لەگەڵ پرۆسەی خوێندنەکەی وەکو کادیرێکی دڵسۆز و چالاک رۆڵێکی کارا و کاریگەری لە کاری رێکخراوەییدا ھەبووە و بەردەوامبوو تا گەیشتنی بە ئەندامی مەکتەبی سەرکردایەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و بەدەستھێنانی بڕوانامەی دکتۆرا لە یاسای نێودەوڵەتی لە زانکۆی سەلاحەدین. لەماوەی تەمەنی پڕ بەخششیدا خوالێخۆشبوو چەندین بەرپرسیاریەتی پێ سپێردراوە و توانویەتی لەخۆبردوانە و دڵسۆزانە بەئەنجامیان بگەیەنێ لەوانە: ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و ئەندامی دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتیمان و، مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و، ئەندامی خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، ھەروەھا ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتی ھەرێم و، ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان و، روێژکاری لیژنەی گفتوگۆی پێنج قۆڵی و ئەندامی لیژنەی گفتوگۆی پارتیمان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم و، ئەندامی دەستەی باڵای چاکسازی، دواجاریش وەک پارێزگاری ھەولێر دەستبەکاربوو، بەداخەوە مەرگ رێگەی نەدا بەردەوامبێت لە خزمەتکردنی زیاتری شاری ھەولێر و خەڵکی کوردستان، بۆیە لەدەستدانی زیانێگی گەورە و جێگای داخی ھەموولایەکمان بوو.
 ھیواخوازین ھاوخەمیی ھەڤاڵان و ھاوکار و دۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێکۆشەرەکەیان و لە خەم و خەفەتیان کەم بکاتەوە.

 دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە و لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە ھەموولایەکمان ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

إنا للە وإنا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
 پارتی دیموکراتی کوردستان
١٨ـی ١١ـی ٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad