English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێدری کێشە لەنێو ریال مەدرید دەنێتەوە 
2020-11-18 [02:16 AM]

ZNA- ھەولێر 


بەھۆی لێدوانەکانی لە بارەی وەرنەگرتنی لەلایەن بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید ، پێدری کێشە دەخاتە نێو ماڵی شاھانە . 

پێدری گۆنزالیسی تەمەن ١٧ ساڵ کە ئێستا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی یانەی بەرشەلۆنە و لە پێکھاتەی سەرەکی یاری دەکات رایگەیاند ، بۆ ماوەی یەک ھەفتە لە ریال مەدرید تاقیکرامەوە بەڵام گووتیان تۆ ئاستت وەک پێویست نییە . 

ئەم لێدوانەی پێدری کێشە لە نێو ماڵی شاھانە نایەوە و خۆسێ سانشێز یاریدەدەری سەرۆکی یانەی ریال مەدرید پەیوەندی بە بەرپرسانی تاقیکردنەوەی یاریزانان کردووە کە چۆن رێگەیان داوە ئەو یاریزانەیان لەدەست بچێت. 

سانشێز گووتویەتی دەبێت روونکردنەوەی تەواو بدەن لەسەر ئەم کارە ، چونکە ئێستا پێدری یەکێکە لە یاریزانە ئاست بەرزەکانی یانەی بەرشەلۆنە . 

پێدری لە ھاوینی رابردوو پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە کرد لەیانەی لاس پاڵماسی بەرازیلییەوە لەبەرامبەر پێنج ملیۆن یۆرۆ و لە ئێستادا لە پێکھاتەی سەرەکی یاری دەکات و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad