English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشیر حەداد نووسراوێک بە دوو داواکارییەوە ئاراستەی کازمی دەکات
2020-11-19 [07:30 AM]

ZNA-هەولێر


 

د. بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، داوا لە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی فیدراڵ دەکات، شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و جوتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج بكات.

 

لە نووسراوێکدا، کە لە رۆژی 16ی ئەم مانگە ئاراستەی مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی کردووە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا دەکات، بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە لەبارەی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان بدات.

 

دکتۆر بەشیر حەداد لە نووسراوەکەدا دەڵێت: "ئەو یاسایەی کە رۆژی 21-11-2020 لە پەرلەمان تێپەڕێنرا دوور بوو لەو بنەما تەوافووقەی کە عێراقی تازەی لەسەر دامەزراوە". 

 

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەخت لەسەر ناردنی شایستە داراییەکانی ساڵانی 2014 تاوەکو 2016ی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، کە تاوەکو ئێستا لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بۆیان خەرج نەکراوە. هەروەها داواش دەکات، شایستە داراییەکانی ساڵی 2020ی جووتیارانی هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەبێ دواکەوتن دابەش بکەن.

 

بەرەبەیانی پێنجشەممەی رابردوو، پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای کورتهێنانی دارایی پەسەندکرد، بەپێی یاساکە حکومەتی عێراق دەتوانێت تاوەکو 12 ترلیۆن دینار قەرز بکات.

 

هەرچەندە د.بەشیر حەداد زۆر تکای کرد کە دانیشتنەکە بۆ ماوەی چەند کاژێرێک دوابخەن، بەڵام پەرلەمانتارانی شیعە و سوننە گوێیان بە تکا و پاڕانەوەکەی نەدا و یاساکەیان تێپەڕاند.





ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad