ZNA - هه‌ولێر ساڵێک بەسەر سەرهەڵدانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (Covid-19)دا تێدەپەڕێت کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هۆبی رۆژهەڵاتی چین بە گومانی ''نەخۆشی شاراوەی هەناسەدان'' دەرکەوت کە بەخێرایی بە سەرانسەری جیهاندا تەشەنەی سەند و بووە هۆی پەکخستنی ئابووریی و راگەیاندنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و تا ئەمڕۆ زیاتر لە یەک ملیۆن و ٣٤٣ هەزار کەس مردوون.
دوای ئەوەی رۆژنامەی ساوس چاینە مۆرنین پۆست لە هۆنگ کۆنگ بڵاویکردەوە کە یەکەم وادەی سەرهەڵدانی پەتاکە کە سەرچاوەکەی چینە، ١٧ی تشرینی دووەمە، بەوەیش ساڵێک بەسەر سەرهەڵدانی ئەو پەتایەدا تێپەڕیوە.
لەو ماویەدا مرۆڤایەتی چەندین رێکاری گرتەبەر وەک پەیڕەوکردنی دووری کۆمەڵایەتیی، خوێندنی ئۆنڵاین، راگەیاندنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ، داخستنی بە کۆمەڵی کارگە و شوێنکارەکان بۆ ماوەیەکی زۆر و قەدەغەکردنی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان، هەروەها پەتاکە بەشێوەیەک کاریگەری کردووەتە سەر ژیانی ملیۆنەها کەس لە سەرانسەری جیهاندا کە شێوازێکی جیاوازی ژیانی هێناوەتە ئاراوە.
لەگەڵ ئەوەی پەتاکە هەڕەشە لە تەندروستی مرۆڤ دەکات، سەرهەڵدانی شەپۆلی دووەمی لە وەرزی زستاندا، دەستەواژەکانی دەمامک، دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتیی و پاک و خاوێنی کردووەتە بەشێکی دانەبڕاوی ژیانی رۆژانە.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە نزیکەی ٢٠٠ وڵات و هەرێمدا، بووەتە هۆی ئەوەی ببێتە پەتایەکی جیهانیی و لەو رۆژەوەی سەریهەڵداوە تا ئێستا زیاتر لە ٥٥ ملیۆن و ٩٤٣ کەس تووشی بوون و زیاتر لە یەک ملیۆن و ٣٤٣ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
پەتاکە بۆ یەکەمجار لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هۆبی رۆژهەڵاتی چین لە رێگەی نەخۆشی شاراوەی سیستمی هەناسەدانەوە کە سەرچاوەکەی دیار نەبوو سەریهەڵدا و جیهانیش لە رێگەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیەوە بیستی.
راگەیاندنی ڤایرۆسەکە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە هاوکات بوو لەگەڵ (جەژنی بەهار) لە چین کە گەشتکردن تیایدا دەگاتە لووتکە بەتایبەتی لە ناوخۆی وڵات‌دا. ساڵانە لەو جەژنەدا، نزیکەی سێ ملیار گەشت لە رێگەی وشکانیی، دەریا و ئاسمانەوە ئەنجام دەدرێت.
دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمدا، رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بە ''پەتای جیهانی'' ناساند و لەو ماوەیەشدا تا ١١ی ئادار، واتا لە ماوەی نزیکەی سێ مانگدا، پەتاکە بە ژمارەیەکی زۆر وڵات‌دا بڵاوبوویەوە.
- حکوومەتی خۆجێیی وهان ئاگاداری پەتاکە بوو
لە کاتێکدا لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا سەرۆکی شارەوانی وهان، جۆو شینڤانگ رایگەیاندبوو ''وەک سەرۆکی حکوومەتی خۆجێیی زانیاری (پەتاکەم) وەرگرت، بەڵام دەسەڵاتی راگەیاندنیم نەبوو''، بەڵام پێش ئەو لێدوانە پێنج ملیۆن کەس لە دانیشتوانی شارەکە بەهۆی پشوو و کاری دیکەوە شارەکەیان جێهێشتبوو.
سێ رۆژنامەنووس کە بەدواداچوونیان بۆ پەتاکە دەکرد، سەرەتا دیار نەمان پاشان دەرکەوت کە لەلایەن پۆلیسی چینەوە دەستگیرکراون.
کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵىنەوە بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی دەنگۆ لەلایەن حکوومەتی چین دژبە د. لی ڤینلیانگ-ی چینی کە لە ساتەکانی سەرەتای ڤایرۆسەکەدا لە گرووپێکدا بە نامە هاوڕێیانی لێ‌ئاگادار کردەوە و دواتر بە پەتاکە گیانی لەدەستدا، کاردانەوەی لێکەوتەوە.
دوای گیانلەدەستدانی د. لی گەلی چین ئەویان بە قارەمانی نیشتمانیی ناساند و پۆلیسی وهان-یش داوای لێبوردنی لە خانەوادەی پۆلیسەکە کرد.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بە ''ڤایرۆسی چین'' ناوزەند کرد، بەوەیش بوارێکی دیکەی گرژیی لەنێوان چین و ئەمریکا دروست بوو، حکوومەتی چین-یش داوای لە حکوومەتی ئەمریکا کرد پەتاکە بە سیاسیی نەکات.
- ٤٨ ڤاکسین لەسەر مرۆڤ تاقی دەکرێتەوە
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە وڵاتانی جیهاندا ئەم ڤایرۆسە بووە رۆژەڤی گەرمی جیهان و هەموو وڵاتان هەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتاکە و رێگریکردن لە تەشەنەکردنی خستەگەڕ، زۆرێک لە وڵاتانی جیهانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە و گەڕان بەدوای ڤاکسیندا کرد.
بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ١٢ی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە لە سەرتاسەری جیهاندا، ٤٨ ڤاکسینی دژبە کۆرۆنا لەسەر مرۆڤ تاقیکراونەتەوە و ١٦٤ ڤاکسینی دیکەش هێشتا لە قۆناغی تاقیگەدان.
لەو ٤٨ ڤاکسینەی لەسەر مرۆڤ تاقیکراونەتەوە، ٢١یان لە قۆناغی یەکەم، ١٦یان لە قۆناغی دووەم و ١١یان لە قۆناغی سێیەمدا بوون، ئەو ڤاکسینانەشی کە تا ئێستا گەیشتوونەتە قۆناغی سێیەم، چواریان دروستکراوی ئەمریکا، چواریان دروستکراوی چین، یەکێکیان دروستکراوی بەریتانیا، یەکێکیان دروستکراوی هیندستان و یەکێکیان دروستکراوی رووسیا-ن.
حکوومەتی وڵاتان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، سەرچاوەیەکی ئێجگار زۆری داراییان بۆ تاقیکردنەوە و لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە ڤاکسینەکان تەرخانکردووە. کۆمپانیاکانیش بە بەرهەمهێنانی سەدان ملیۆن ژەم لەو ڤاکسینانەی هێشتا لە قۆناغی تاقیگەدان، سەرکێشییەکی گەورەیان کردووە.
- سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە
قۆناغەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەم شێوەیە بوو:
لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا، بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی نادیار لە شاری وهان سەربە هەرێمی هوبی وڵاتی چین راگەیەندرا.
لە یەکی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا، بازاڕی بەرهەمە دەریاییەکانی شاری وهان داخرا کە یەکەم تووشبووانی پەتاکە سەردانیان کردبوو.
- یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا
لە حەوتی کانوونی دووەمی ٢٠٢دا، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەو ڤایرۆسەی لە چین بڵاوبووەتەوە، ڤایرۆسی سارس نییە، بەڵکو جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
لە ١١ی کانوونی دووەمدا، یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمار کرا، کە پیاوێکی تەمەن ٦١ ساڵی دانیشتووی شاری وهان بوو و گومان دەکرا لەڕێی سەردانکردنی بازاڕی بەرهەمە دەریاییەکان تووشی ڤایرۆسەکە بووبێت.
لە ١٣ی کانوونی دووەمدا، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە دەرەوەی چین و لە تایلاند دیاریی کرا.
- دۆخی لەناکاوی نێودەوڵەتی
ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێی گەشتیارانەوە گواسترایەوە بۆ زۆر وڵاتی جیهان و لە هۆنگ کۆنگ، تایوان، سینگاپور، کۆریای باشوور، ئوسترالیا، مالیزیا، ڤیێتنام و نیپاڵ دەستکرا بە چارەسەری ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەک بووبوون.
لە ٢٣ی کانوونی دووەمدا لە شاری وهان، هەموو هۆکارەکانی گواستنەوە وەستێندران و شارەکە کەرەنتین کرا.
لە ٢٤ی کانوونی دووەمدا، ڤایرۆسەکە گەیشتە ئەورووپا، لە فەڕەنسا ڤایرۆسەکە لە دوو کەس کە سەردانی چین-یان کردبوو لەگەڵ خزمێکی یەکێکیاندا دۆزرایەوە.
لە ٣٠ی کانوونی دووەمدا، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی "دۆخی لەناکاوی"ی لە جیهاندا راگەیاند.
لە ٣١ی کانوونی دووەمدا، یەکەم حاڵەتی کۆرۆنا لە بەریتانیا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا تۆمار کرا.
لە دووی شوباتدا، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان لە دەوەرەی چین و لە فلیپین تۆمار کرا.
- (COVİD-19)
لە ١١ی شوباتدا، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی ناونا (COVİD-19) .
هەروەها لە فەڕەنسا کەسێک بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستدا کە یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بوو بە کۆرۆرنا لەو وڵاتە و تەواوی کیشوەری ئەورووپا.
- پەتاکە لە کۆریای باشوور، ئێران و ئیتاڵیا
لە ٢٢ی شوباتدا لە کۆریای باشوور تەنها لە یەک رۆژدا، ٢٢٩ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا. زۆرینەی تووشبووانیش ئەندامی کلێسایەکی کاتۆلیکی بوون.
لە ٢٦ی شوباتدا، ڤایرۆسەکە گەیشتە ئەمریکای لاتین و یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کەسێکی دانیشتووی بەڕازیل تۆمار کرا کە پێشتر سەردانی ئیتاڵیا-ی کردبوو.
- چوونه عومره له‌لایه‌ن سعوودییه‌وه راگیرا
٢٧ی شوبات سعوودیه به‌هۆی كۆرۆناوه عومره‌ی راگرت.
٢٨ی شوبات رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی به‌هۆی كۆرۆناوه ئاستی مه‌ترسی "به‌رزه‌وه‌بوو"ی گه‌یانده "زۆر به‌رز".
هەشتی ئادار په‌تاكه له ئیتاڵیا بڵاوبووه‌وه و ناوچه‌ی لۆمباردیا و ١٤ شار كه‌ره‌نتینه كران.
١٠ی ئادار سه‌رۆكوه‌زیران جۆزێپی كۆنته هاوتوچۆی له وڵات سنووردار كرد و كه‌ره‌نتینه‌ی سه‌رتاسه‌ری راگه‌یاند.
- یه‌كه‌م حاڵه‌تی تۆماركراو له توركیا
١١ی ئادار وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا یه‌كه‌م حاڵه‌تی تۆماركراوی له‌و وڵاته راگه‌یاند.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی به "په‌تای جیهانگیر" له‌قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ جگه له به‌ریتانیا بۆ ماوه‌ی ٣٠ رۆژ سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی به رووی ته‌واوی ئه‌و گه‌شتیارانه‌دا داخست كه له ئه‌ورووپاوه دێن.
١٢ی ئادار له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و زانكۆكان له توركیا كرایه پشوو.
١٣ی ئادار به‌هۆی په‌تاكه‌وه دۆناڵد تره‌مپ له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا "دۆخی له‌ناكاوی نیشتمانی" راگه‌یاند.
١٧ی ئادار یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به شێوه‌یه‌كی كاتی و بۆ ماوه‌ی ٣٠ رۆژ گه‌شته‌كانی هاووڵاتییانی وڵاتانی دیكه‌ی بۆ وڵاتانی ئه‌ندام و ناوچه‌ی شنگن هه‌ڵپه‌سارد.
٢٣ی ئادار رێوشوێنه‌كانی كه‌ره‌نتینه له به‌ریتانیا گیرانه‌به‌ر.
٢٤ی ئادار لیژنه‌ی ئۆڵۆمپیادی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاریدا كه ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ ٢٠٢٠ دوا بخات.
- سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا تووشی كۆرۆنا بوو
له هه‌مان رۆژدا سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن تووشی كۆرۆنا بوو.
سێی نیسان قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ له ٣٠ گه‌وره‌شاری توركیا و پارێزگای زۆنگوڵداك راگه‌یه‌ندرا.
- كه‌ره‌نتینه له وهان هه‌ڵگیرا
حەوتی نیسان چین رایگه‌یاند كه بۆ یه‌كه‌مجار كه‌س به كۆرۆنا نه‌مردووه و ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ كه‌ره‌نتینه‌كردنی وهان هه‌ڵگیرا كه په‌تاكه له‌وێ سه‌ری هه‌ڵدا.
١٤ی نیسان تره‌مپ به بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسیارێتی جددی له‌سه‌ر شانی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانییه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه و داكۆكی له‌وه كرد كه ئه‌و رێكخراوه له سه‌ره‌تاوه متمانه‌ی به راگه‌یه‌ندراوه‌كانی چین كردووه و جیهانی له‌خشته بردووه.
١٦ی نیسان دۆخی نائاسایی له حه‌وت ناوچه‌ی ژاپۆن راگه‌یه‌ندرا لەنێویاندا تۆكیۆ و ئۆساكا.
- ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه ڤایرۆسی Remdesivir له چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا
یەکی ئایار فه‌رمانگه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه ڤایرۆسی Remdesivir له چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا له‌ژێر ناوی "به‌كارهێنان بۆ دۆخی له‌ناكاو" كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای Gileadه‌وه به‌رهه‌م هێندراوه.
شەشی ئایار به‌شێك له هۆڵه‌كانی خوێندن بۆ خوێندنی راسته‌وخۆ له وهان كرانه‌وه.
- گه‌وره‌ترین قەیرانی ئابووریی جیهانی له دوای بێبازاڕی مەزنه‌وه
به‌پێی راپۆرتی مه‌زه‌نده‌كان و ره‌وشی ئابووریی جیهانی كه له ١٣ی ئایار له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاو كرایه‌وه، به‌هۆی كاریگه‌ری په‌تاكه‌وه مه‌زه‌نده كرا ئه‌مساڵ گه‌شه‌ی ئابووری به رێژه‌ی له لەسه‌دا ٣،٢ كه‌م ببێته‌وه. له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه درابوو كه ئه‌م كهمبوونهوهیهیش به‌رزترین ئاسته له دوای بێبازاڕی مه‌زن (١٩٢٩-١٩٤٠).
١٦ی ئایار هیندستان له تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كاندا به پێش چین كه‌وته‌وه.
له شاری وهانی چین بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ بازرگانیكردن به ئاژه‌ڵی دڕنده و خواردنی ئاژه‌ڵی دڕنده قه‌ده‌غه كرا.
٢٢ی ئایار به‌ڕازیل به دوای ئه‌مریكادا، به‌رزترین ژمارەی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنای تیادا تۆمار كرا.
٢٩ی ئایار دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی كۆتایی پێهێنا.
حەوتی تهمووز سه‌رۆكی به‌ڕازیل، جایر بۆلسۆنارۆ تووشی كۆرۆنا بوو.
١٧ تهمووز ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان له هیندستان یه‌ك ملیۆنی تێپێراند.
١١ی ئاب دوای دوو مانگ له پشكنینه‌كان رووسیا بووه بووه یه‌كه‌م وڵات كه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا.
حەوتی ئهیلوول ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كان له هیدنستان گه‌یشته چوار ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س و به‌مه‌یش ریزبه‌ندی دووه‌می گرت.
٢٩ی ئهیلوول ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه له جیهان گیانیان له‌ده‌ستدا یه‌ك ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
سێی تشرینی دووه‌م به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه نزیكه‌ی ٨٠ ملیۆن ده‌نگده‌ری ئه‌مریكی له رێگای پۆسته‌وه به‌شدارییان كرد له هه‌ڵبژاردنەکانی سه‌رۆكایه‌تیدا.
AA
ئەم هەواڵە 574جار خوێندراوەتەوە |