English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەم پەرتووکی فرۆش بە زمانی کوردی کەوتە بازاڕ
2020-11-19 [03:30 AM]

ZNA- هەولێر



نووسەر و رۆژنامەنووس، رسول سالح خۆشناو، نووسەری پەرتووکی (فرۆشیاری پڕۆفێشناڵ؛ لە پڕۆژەیەكی بچووكەوە بۆ كۆمپانیایەكی گەورە) ڕایگەیاند: ئەمڕۆکە فرۆش بە دایکی هەموو پیشە و کەسبوکارێک دادەندرێت و ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە فرۆش، دانوستاندانێکە بۆ ڕازیکردن بەرامبەر بۆ بەستنی گرێبەست یا فرۆشتنی، کەلوپەل یا خزمەتگوزارییەک، بۆیە هەست بە پێویستبوونی لە کتێبخانەی کوردیدا دەکرا.
خۆشناو  گوتیشی: پەرتووکەکە ١٣٦ لاپەڕە و بە قەبارەی گیرفانییە، بۆ ئەوەی هەڵگرتن و خوێندنەوەی ئاسان بێت و لە سێ بەش پێکهاووە؛ بەشی یەکەم، لە ژێرناوونیشانی (بنەماكانی فرۆش وفرۆشیاری پڕۆفێشناڵ) باس لە بنەماکانی فرۆشی سەرکەوتوو و بوون بە فرۆشیاری سەرکەوتوو کراوە.
لە بەشی دووەم؛ بە ناوونیشانی (ڕێكڵام وبازاڕسازیی دیجیتال)،بە کورتی باس لە بناماکانی بازاڕسازی و بەدستهێنانی بازاڕی باش لە ئینتەرنێت و سۆشیالمیدیا دەکرێت و لە کۆتایی بەشی دووەم ئینستاگرام  وەک نموونەیەکی سۆشیالمیدیا وەرگیراوە و چەند ڕێکارێک خراوەتەڕوو بۆ ئەوەی بتوانین کڕیارەکانمان ئێمە بدۆزنەوە و بازاڕێکی باش بەدەست بهێنین.
تەكنیكەكانی فرۆش، ناوونیشانی بەشی سێیەمی پەرتوکەکەیە و چەند تەکنیکی گرنگ و سەرنجڕاکێشی فرۆش خراوەتەڕوو، کە بە هۆیەوە دەتوانن کۆتایی بە فرۆش بهێنین و لە ئەنجامدا فرۆشی باش بەدەست بهێنین.
 خانەی چوارچرا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، ئەرکی لە چاپدان و بڵاوکردنەوەی لە ئەستۆ گرتووە. کاری دیزاینی بەرگ لە لایەن، سالار سوپا ئەنوەر و پیداچوونەوە و پیداچوونەوە و هەڵچنینش لە لایەن ساڵار محەممەد (شاخەوان) ئەنجام دراوە و ژمارەی سپاردنی (٤٤٦)ی ساڵی ٢٠٢٠ی پێدراوە و نرخی پەرتووکەکە ٢هەزار دینارە و لە پیشانگای دووەمی کتێبی سلێمانی لە ژووری  ١٢٩ / خانەی چوارچرا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە خراوەتە بەردەست خوێنەرانی ئازیز.





ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad