English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و چەند پرسێك تاوتوێ دەكات
2020-11-21 [07:41 AM]

ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە، لەكۆبوونەوەكەدا، هەریەک لە وەزیری خوێندنی باڵا، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵی ئامادە دەبن، تەوەری كۆبوونەوەكەش بریتیە لە، زیادکردنی کورسیی خوێندن، پرۆژە یاسای پەنابەران و چەند تەوەرێکی دیکە.

بەپێی زانیارییەكان، پرسیار لە پارێزگاری بانکی ناوەندی و لە سەرۆکی ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵی لەلایەن پەرلەمانتاران دەكرێت.

هەروەها چەند راپۆرتێک ئامادەکراوە لەبارەی چەند پرۆژەیاسایەک کە بڕیارە لە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لەسەر بکرێت کە بریتین لە پرۆژەیاسای پەنابەران، پرۆژەیاسای تاوانی زانیاری و پرۆژەیاسای هەموارکردنی سێیەمی یاسای جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ئاودێری ژمارە 138ی ساڵی 1971.

 

 





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad