ZNA – هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وادەی بەخشینی عێراق لە سزاکانی سەر ئێران بە کڕینی غازی ئەو وڵاتە تەنیا بۆ 45 رۆژ درێژ دەکرێتەوە.
لەگەڵ بەردەوامبوونی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارەکان لەسەر ئێران کە ئیدارەی ترەمپ دژ بەو وڵاتە پەیڕەوی دەکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وادەی بەخشینی عێراق لە سزاکانی سەر ئێران بە کڕینی غازی ئەو وڵاتە تەنیا بۆ 45 رۆژ درێژ دەکرێتەوە.
دوایین جار کە ئەمریکا بەخشینی دایە عێراق بە کڕینی غازی ئێران بۆ ماوەی 60 رۆژ بوو کە لە کۆتایی ئەم مانگە ئەو مۆڵەتە کۆتایی دێت، ئەم بەخشینە نوێیەش تاوەکو ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2021 بەردەوام دەبێت.
تەواوبوونی ئەم وادەیە دەکاتە پێنج رۆژ بەر لە کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ و تاوەکو ئێستاش نازانرێت ئایا ئیدارەی ترەمپ بەر لەو وادەیە بەخشینەکە درێژ دەکاتەوە یاخود نا.
ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە |