ZNA – هەولێر
گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکای پشتڕاست کردەوە و ئاشكرایكرد ئەمە بەپێی رێككەوتنی نێوان بەغدا و واشنتنە.
لیوا تەحسن خەفاجى، گوتەبێژى فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق رایگەیاند، کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا دەستپێکرد و لە قۆناغی یەكەمدا 500 سەربازی ئەمەریكا عێراق جێدەھێڵن، ئەمەش بەگوێرەى رێککەوتنى نێوان بەغدا و واشنتن بەڕێوەدەچێت.
خەفاجی گوتیشی، بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن بەغدا و واشنتن دانراوە، کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا زۆرى پێناچێت و لەماوەیەکی کورتدا کۆتایی دێت.
ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە |