English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ بڕیار دەدات نرخی دەرمان بۆ ئەمەریکایـیەکان کەمبکرێتەوە
2020-11-21 [09:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری دا نرخی دەرمان بۆ ئەمەریکایـیەکان بە تایبەتی بۆ کەسانی بە تەمەن بە ڕێژەیەکی زۆر کەمبکرێتەوە، له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی، ئەمە یەکەم جارە لە پاش 51 ساڵ لە ئەمەریکا بتوانرێت نرخی دەرمان کەمبکرێتەوە.

دۆناڵد ترامپ دوێنێ هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی رایگه‌یاند، ناکرێت ئەمەریکایـیەکان دەرمان بە دوو هێندەی نرخی خۆی بکڕن و تەنانەت هەندێک دەرمان هەن بە پێنج هێندەی نرخی خۆی بە ئەمەریکایـیەکان دەفرۆشرێن.

گوتیشی، بۆیە بەڕێوەبەرایتیـیەکەی بڕیاری دا ئەو بارە گرانە لەسەر شانی ئەمەریکایـیەکان نەهێڵێت و نرخی دەرمان بە ڕێژەی 50% کەمبکرێتەوە و تەنانەت هەندێک دەرمان بە ڕێژەی 60 و 70 و 80 لەسەد کەمبکرێنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەمە یەکەم جارە لە پاش 51 ساڵ لە ئەمەریکا بتوانرێت نرخی دەرمان کەمبکرێتەوە.

باسی لەوەش کرد داوای لە فەرمانڕەوای ویلایەتەکان کردووە دەرمان هاوردەبکەن، دەڵێت بەم هەنگاوە خەرجیـیەکانی دەرمان بۆ نزیکەی نیوە کەم دەکاتەوە.

باسی له‌وه‌ش كرد، لەوەتای دەسەڵاتی گرتووەتە دەست هەتا ئێستا توانیویەتی بە ڕێژەی 12% نرخی دەرمان کەمبکاتەوە، بەمەش بە ملیۆنان دۆلار لە ئەمەریکایـیەکان گەڕاوەتەوە.

کەمکردنەوەی نرخی دەرمان، یەکێک بوو لەو بەڵێنانەی سەرۆک ترامپ لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی 2016 بە ئەمەریکایـیەکانی دا.





ئەم هەواڵە 79جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad