ZNA - ههولێر
سەرۆک کۆماری تورکیا و شای سعوودیە، لەبارەی هەماهەنگیی هەوڵەکانیان لەبارەی لووتکەی G20 گفتوگۆیێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەلمان بن عەبدولعەزیز، پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسیان لە هەماهەنگیی هەوڵەکان لە چوارچێوەی کارەکانی لووتکەی G20 کردووە کە سعوودیە میوانداریی دەکات.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆک کۆماری تورکیا و شای سعوودیە باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە.
لووتکەی G20 کە ئەمساڵ سعوودیە میوانداری دەکات، رۆژانی شەممە و یەکشەممە ٢١ و ٢٢ـی تشرینی دووەم بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.
سعوودیە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا بۆ ماوەی ساڵێک سەرۆکایەتی لووتکەی G20ی وەرگرت، دوای کۆتاییهاتنی ئەو لووتکەیەی کە لە ژاپۆن بەڕێوەچوو.
aa
ئەم هەواڵە 988جار خوێندراوەتەوە |