English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی: 50 عێراقی نادادپه‌روه‌رانه‌ سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت
2020-11-21 [10:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


شاره‌زایان مافی مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، نزیكه‌ی 50 گیراوی عێراقی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ دووشه‌ممه‌ سزای سێداره‌یان بۆ بڕێته‌ه‌و، دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تی تیرۆریان له‌ دادگایه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌ خراوه‌ته‌ پاڵ.

شاره‌زایانی سه‌ربه‌خۆ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایانگه‌یاند، پێده‌چێت پلانێكی گه‌وره‌تر له‌ عێراق هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و گیراوانه‌ی بڕیاری مه‌رگیان هه‌یه‌، له‌ سێداره‌ بدرێن.

جه‌ختیان له‌وه‌ش كرده‌وه‌، نزیكه‌ی چوار هه‌زار گیراو له‌ داهاتووه‌یه‌كی نزیك له‌ چاوه‌ڕوانی سزای مه‌رگ دان. ئه‌و شاره‌زایانه‌ داوایان له‌ حكومه‌تی عێراق كرد، رێز له‌ پایه‌ندییه‌كانی خۆی به‌ یاسا و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێت، داوایان لێكرد ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵمه‌تی له‌سێداره‌دان بوه‌ستێنێت.

ئه‌و شاره‌زایانه‌ روونیان كرده‌وه‌، ئه‌و دادگاییانه‌ی به‌پێی یاسای تیرۆر ئه‌نجام ده‌درێت، زیاده‌ڕۆییه‌كی زۆری تێدایه‌ و جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌، وتیان، زۆربه‌یان له‌ ساده‌ترین مافی به‌رگری له‌ خۆكردن بێبه‌ش ده‌كرێن، هه‌روه‌ها له‌ میانی لێكۆڵینه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌ رووبه‌رووی ئه‌شكه‌نجه‌ و مامه‌ڵه‌ی خراپ ده‌بنه‌وه‌.

 

دجله‌





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad