English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌حمه‌د سه‌فار: پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجەی ٢٠٢١ به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتن و ده‌ستوور ده‌بێت
2020-11-21 [11:23 AM]

ZNA- هەولێر


 

لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێویستی به‌ ٤٥رۆژ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ووردبینی له‌ بودجه‌ی ساڵی ۲۰۲۱ بكات .

ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر له‌ كاتێكدا حكومه‌ت پرِۆژه‌ی یاسای گشتی فیدراڵی بۆ ساڵیی دارایی ٢٠٢١  له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌ یان كۆتایی مانگ ره‌وانه‌ بكات،ئه‌وا لیژنه‌ی دارایی پێویستی به‌ 45 رۆژ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ووردبینی و بانگهێشتی لایه‌نه‌ حكومییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات.

هه‌روه‌ها ئەحمەد سەفار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، كه‌ نرخی نه‌وت جێگیر نییه‌، به‌ڵام گریمانه‌ی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ بودجه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی ٤٥ دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت دابندرێت.

ئه‌حمه‌د سه‌فار گووتی: پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتن و به‌پێی ده‌ستوور ده‌بێت لە بودجەی سالی داهاتووی عێراق.


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad