ZNA - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، ژماره‌ی تووشبووان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبووه‌ته‌وه، كه 361 كه‌س تووشی په‌تای كۆرۆنا بوونه، 20 تووشبووی كۆرۆناش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، 371 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، كه له ژماره‌ی تووشبووان زیاتره.
وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی بۆ كردووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 4688 پشكنین له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه.
ئەم هەواڵە 772جار خوێندراوەتەوە |