ZNA – هەولێر
لە کاتێکدا ئامادەکاری بۆ فیلمێکی نوێی سینەمایی دەکرێت کە لیۆناردۆ
دیاکپریۆ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، کێشە لە نێوان ئەو ئەکتەرە و نووسەری
سیناریۆ فیلمەکە دروستبووە.
فیلمەکە بەناوی " Killers Of The Flower Moon"یە ولە دەرهێنانی مارتن
سکورسیزییە و ئیریک ریک سیناریۆکەی ئامادە دەکات.
لە دوای دروستبوونی کێشە لە نیوان دیکاپریۆ و ریک لەسەر چۆنەتی گواستنەوەی
چیرۆکەک بۆ سیناریۆی فیلمە، گوفتوگۆیەک ئەنجامدرا و گەیشتنە رێککەوتن.
ئەم بەرهەمە باس لە هۆزێکی هەژار لە ئەمریکا دەکات کە بەهۆی دۆزینەوەی نەوت
لەسەر خاکەکەیان ژیانیان دەگۆڕێت.
ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە |