ZNA – هەولێر
هونەرمەندی میوزیکژەن وریا ئەحمەد، کتێبێکی نوێی بەناوی "مێژووی گۆرانی و
میوزیکی ناوچەی کۆیە" بڵاوکردەوە.
لەم بەرهەمەدا نووسەر تیشک دەخاتە سەر هونەری میوزیک لە کۆیە و مێژووی ئەو
هونەرە لەو شار دەخاتەڕوو.
وریا ئەحمەد رۆڵێکی بەرچاوی لە هونەری میوزیک و گۆرانی کوردیدا هەیە و لەم
چەند ساڵەی دواییدا زیاتر خۆی بە توێژینەوە و نووسینی ئەکادیمی لەبارەی
میوزیکی کوردی سەرقاڵکردووە.
بڕیارە کاتژمیر 3ـی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لە تەلاری کتێبخانە گشتییەکانی
کۆیە کتێبەکە لە رێوڕەسمێکدا بناسێندرێت.
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |