ZNA – هەولێر
ئەکتەری ئەمریکی جایسۆن مۆموا رایگەیاند، لە دوای ئەوەی رۆڵی لە زنجیرەی
"Game of Thrones" کۆتایی هات، دۆخێکی ئابووری خراپی تێپەڕاند
.
ئەو ئەکتەرە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە دوای ئەوەی بۆ یەک وەرز لە 2011 لە
زنجیرەی دوایی "Game of Thrones" بەشداربوو، بێ کاربوو و خۆی و خێزانەکەی
برسیبوون.
مامۆموا بە رۆژنامەی ئیندپێندنتی بەریتانی راگەیاند "برسی بووین و کارم
دەست نەدەکەوت، ئەمەش وەک ئاڵنگارییەک بوو، منداڵت هەبێت و بە قەرزەوە دەست
بەستراو بیت".
لە دوای ماوەیەک بێکاری، ئەو ئەکتەرە لە 2016 بۆ گێڕانی رۆڵی Batman v
Superman: Dawn of Justice دەستنیشانکرا و لە 2018 رۆڵی سەرەکیی لە فیلمی
سینەمایی Aquaman گێڕا.
ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە |