ZNA – هەولێر
کۆمپانیای Warner Bros. Pictures یەکەم ترەیلەری فیلمی "Tom and Jerry"
بڵاوکردەوە کە بڕیارە لە 5 مارسی 2021 لە سینەماکاندا نمایشبکرێت.
ئەم بەرهەمە بەشێوەی لایڤ ئەکشن بەرهەمهاتووە و لە دەرهێنانی تیم ستۆرییە و
لە نووسینی کیڤن کۆستیلۆیە.
لەم بەرهەمەدا کلۆی گرایسمۆرتیز رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت کە بەرپرسی
کۆمپانیایەکە و بەهۆی ئەوەی مشکێک "جێری" کێشەی بۆ دروست دەکات، پشیلەریەک
"تۆم" دێنێتە کۆمپانیاکە.
زنجیرە فیلمی "تۆم و جێری" وەک بەناوبانگترین زنجیرەی کارتۆنی لە جیهاندا
دەناسرێت و لە 194 تاوەکو 1967 لە 161 ئەڵقەدا بڵاوکرایەوە.
ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە |