ZNA – هەولێر
کوینتین تارنتینۆ دەرهێنەر و سیناریۆنووسی ئەمریکی، چیرۆکی یەکێک لە
فیلمەکانی بەناوی " Once Upon A Time In Hollywood" لەشێوەی رۆمانێکی
چاپکراو بڵاودەکاتەوە.
ئەو دەرهێنەرە لەگەڵ خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی "HarperCollins" رێککەوتنی
کردووە بۆ بڵاوکردنەوەی کتێبەکە کە بڕیارە لە 2021 بڵاوبکرێتەوە.
لە فیلمی سینەمایی "Once Upon A Time In Hollywood" هەردوو ئەکتەری
سینەمایی لیۆناردۆ دیکاپریۆ و براد پیت رۆڵیان گێڕاوە.
رووداوەکانی ئەم فیلمە لە 1969 لە لۆس ئەنجلۆس روودەدەن و باس لە دوو
ئەکتەری تەلەڤزیۆنی ئەمریکی دەکات.
ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە |