ZNA – هەولێر
گۆڤاری Peopleـی ئەمریکی سەرنجڕاکێشترین پیاوی جیهانی بۆ ساڵی 2020
هەڵبژارد.
ئەو ئەکتەرە تەمەن 33 ساڵە لە دوای وەرگرتنی ئەو نازناوە رایگەیاند، ئەمە
شتێکی زۆر نایابە، بەردەوام هەمووان بە گاڵتەوە پێیان دەگووتم، رەنگە هیچ
کات نەبیتە خاوەنی ئەو نازناوە.
ئەو ئەکتەرە لەرێگەی فیلمی سینەمایی "کرید" ناوبانگی پەیدا کرد کە لەگەڵ
سلڤستەر ستالۆن، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە.
ئەم هەواڵە 1711جار خوێندراوەتەوە |