English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مافی پەنابەری بەو سووریانە دەدرێت كە لەترسی سەربازی هەڵدێن
2020-11-22 [07:44 AM]

ZNA – هەولێر


دادگای باڵای یەکێتیی ئەوروپا بڕیاریدا، ئەو کەسانەی بەهۆی بەسەربازکردنی زۆرەملێ لە سووریا هەڵدێن، دەتوانن داوای پەنابەری لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بکەن و مافی پەنابەرییان پێ دەدرێت.

دادگای دادی یەکێتیی ئەوروپا، رۆژی پێنجشەممە ی رابردوو بڕیاری دا، "بەسەربازکردنی زۆرەملێ، جۆرێکە لە دەربڕینی سیاسی، بۆیە پیاوێکی سووری کە بەهۆی رەتکردنەوەی ئەمە روودەکاتە ئەڵمانیا، بۆی هەیە داوای پەنابەری بکات".

دادگای دادی یەکێتیی ئەوروپا لەمبارەیەوە نووسیویەتی "لە حاڵەتی شەڕی چەکداریدا، بەتایبەتی لە شەڕی ناوخۆ و لەکاتێکدا هیچ رێگەیەکی یاسایی نییە بۆ رێگریکردن لە بەسەربازکردنی زۆرەملێ، ئەگەری زۆر هەیە دەسەڵاتداران دەستوەردەنە داوای رەتکردنەوەی بەجێگەیاندنی ئەرکی سەربازی و وەکو کارێکی ئۆپۆزیسیۆنی سەیری دەکەن".

بەپێی یاساکانی سووریا، هەر کوڕێکی گەنج تەمەنی گەیشتە 18 ساڵ، دەبێت بۆ ماوەی دوو ساڵ خزمەتی سەربازی بکات و بۆشی نییە رەتیبکاتەوە.

لە ساڵی 2011ـەوە خاكی سووریا بووەتە مەیدانی شەڕی ناوخۆیی و شوێنی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی وڵاتانی دیکە.

 





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad