English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی بەرگریی عێراق: جێبەجێکردنی رێککەوتنی شەنگال دەستی پێکرد
2020-11-22 [07:59 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی شەنگال بە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی پۆلیسی فیدڕالی لە شارەکەدا دەستی پێکرد.

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا تەحسین خەفاجی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاندووە "جێبەجێکردنی رێککەوتنی شەنگال دەستی پێکرد".

خەفاجی گوتیشی "بەگوێرەی رێککەوتنەکە تەنها هێزەکانی فیدڕالی لەناو قەزاکەدا دەبن و رێگە بەهیچ هێزێکی دیکە لە پێشمەرگە و هێزەکانی دیکە نادرێت لەناو شارەکەدا بن و تەنها ئاڵای عێراق لە شەنگال هەڵدەکرێت"، هەروەها دۆسیەی ئەمنی لەناو قەزاکە بە فیرقەی شەش لە هێزەکانی پۆلیسی فیدڕالی سپێردراوە.

گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ئاماژەی بەوەشکرد، کە دۆسیەی ئەمنی لەناو قەزاکە لەدەست هێزەکانی فیدڕالی دەبێت جا پۆلیس بێت یان ئاسایشی نیشتمانی و دۆسیەی ئەمنی دەرەوەی شارەکەش لەدەست سوپا دەبێت.

تەحسین خەفاجی هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەبارەی جێبەجێکردنی بەندەکانی دیکەی رێککەوتنەکە ئاشکرا نەکرد.

 





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad