English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بەدواداچوون بۆ كۆمپانیا وەهمیەكان دەكات كە ژمارەیان 50 هەزار كۆمپانیایە
2020-11-22 [08:15 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، 80 هەزار کۆمپانیا تۆمارکراون و لەگەڵ چالاکییەکانی کەرتی تایبەت ناگونجێن، بۆ ئەوەش دەستکراوە بە پاکتاوکردنی ئەو کۆمپانیایانەی یاساکانیان پێشێلکردووە.

خەڵەف هاشم، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تۆماری کۆمپانیاکانی لە وەزارەتی دارایی ئاشكرایكردوە، ژمارەی کۆمپانیا تۆمارکراوەکان گەیشتووەتە 80 هەزار و ئەو ژمارەیەش لە بەرزبوونەوەیە، چونکە رۆژانە 15 بۆ 30 کۆمپانیا ناوی خۆیان تۆماردەکەن.

هاشم دەشڵێت، لیژنەیەکیان لە نوێنەری هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و فەرمانگەی تۆماری کۆمپانیاکانی پێکهێناوە بۆ ئەوەی سەردانی کۆمپانیاکان بکەن و لە نزیکەوە ئاگاداری چالاکییەکانیان بن.

وەزارەتی دارایی عێراقیش ئاشکرایکردووە، لایەنە سیاسییەکان چەندین کۆمپانیای وەهمیان دامەزراندووە و بوونەتە گەورەترین رێڕەوی دارایی بۆ گواستنەوەی سامان بۆ دەرەوەی وڵات.

وەزارەتی بازرگانی پێشبینی دەکات، 50 هەزار کۆمپانیای وەهمی تۆمارکراو هەبێت، کە رێپدانی بازرگانی و یاساییان وەرگرتبێت بەڵام بوونیان نییە.

 





ئەم هەواڵە 97جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad