ZNA - ھەولێر
لە میانەی یارییەكانی هەفتەی دەیەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی كرد.
له ئه‌نجامدا ئه‌تله‌تیكۆ توانی یاریه‌كه به گۆڵیكی بێ به‌رامبه‌ر بباته‌وه‌و سێ خاڵی گرنگ بۆ خوی به‌ده‌ست بهێنێت.
تاكه گۆڵه‌كه‌ش یاریزان كاراسكۆ له خوله‌كه‌كانی زیادكراوی گێمی یه‌كه‌م به هه‌ڵه‌یه‌كی كۆشندهی شتیگن تۆماریكرد.
بەو شکستە بەرشەلۆنە بە 11 خاڵ لەپلەى دەیەم دەبینرێت و ئەتلەتیکۆش بە 20 خاڵ پلەى دووەمی ریزبەندی لا لیگاى گرتوە.
ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە |