English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەیان زیندانیكراو لە گرتووخانەیەکی لوبنان رایانكرد
2020-11-22 [11:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرچاوە ئەمنییەکان و ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی لوبنانی ڕادەگەیەنن ڕۆژی شەممە زیاتر لە 60 زیندانی لە بەندیخانەیەکی وڵاتەکە ڕایانکردووە و کاتێک ئۆتۆمبێلەکەیان خۆی کێشاوە بە دارێکیدا پێنجیان کوژران.

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە دوای شکاندنی دەرگای زیندانی ناوچەی "بەعلەبەک" ئه‌و زیندانیكراوانه‌ هەڵهاتوون، ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی لوبنان NNA ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکانی دەوروبەر بڵاوەیان پێکراوە.

هێزە ئەمنییەکان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، بەیانییەکەی نزیکەی 69 زیندانیی هەڵهاتون و هەشت زیندانیش بەدیل گیراون ، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەردا گیرا پێنج لە زیندانییەکان گیانیان لەدەستدا.

NNA، ڕایگەیاند، کە دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوەیان لە سەر شکاندنی بەندیخانەکە دەستپێکردوە.

لە مانگی نیساندا ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە لە ناو بەندیخانەکانی لوبنان و ناڕەزاییەکانی ئەو خێزانانەی کە داوای ئازادکردنی زیندانیان دەکەن لە سەر نیگەرانییەکان سەبارەت بە بڵاوبونەوەی کۆڤید19 لە بەندیخانە قەرەباڵغەکان لەئارادا بووە و ئاژاوەی تێدا دروستبووە .

 

voa





ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad