English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوان زراری: شۆڤینییە عێراقییەکان بەشێک لە پەرلەمانتارە کوردەکان بۆ دژایەتیی کوردستان بەکار دەهێنن
2020-11-22 [12:12 PM]

ZNA- هەولێر


 

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، شۆڤینییە عێراقییەکان هەوڵ دەدەن لەڕێی بەشێک لە پەرلەمانتارانی کوردەوە، دژایەتیی هەرێمی کوردستان بکەن.

شوان کەریم زراری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژاسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەپێی دەستووری عێراق، حکوومەتی عێراق ناتوانێ راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بدات.

شوان زراری گووتی:  پێویستە حکوومەتی عێراق یاسا و دەستوور جێبەجێ بکات و مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات، لایەنە عێراقییە دژەکوردەکان ”پەرلەمانتارە نۆکەرەکانی کورد لە بەغدا“ بۆ دژایەتیی هەریمی کوردستان بەکار دەهێنن.

هەروەها شوان کەریم زراری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژاسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: داواش لەو ”پەرلەمانتارە نۆکەرانە“ دەکات هەوڵەکانیان بۆ بەرژەوەندیی گەلەکەی خۆیان بخەنە گەڕ، نەوەک ببنە داردەستی لایەنە شۆڤینییە عێراقییە دژەکوردەکان.


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad